FreeSaman_FreeToomaj

FreeToomaj Flyer

 

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی
..مەلاکان پێتان ناوێرن..

توماج صالحی و سامان یاسین:
ئەندامی فەخری پێن (PEN)ی بێرلین.
لە ڕێکەوتی ٣٠ ی ئۆکتۆبەر دا توماج صالحی لە ئێران بەندکراو و خرایە زیندان، لەبەر نووسینە ڕەخنەئامێزەکانی دژ بە ڕژێم.
هەروەها سامان یاسین ی هاوڕێشی لە ڕێکەوتی ٢ ی ئۆکتۆبەرەوە بەهەمان شێوە زیندانیکراوە و لەلایەن دادوەرەوە سزا و حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردراوە.
هەردووکیان دوچاری ئەشکەنجەو ئازاردان بوونەتەوە.
داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە بە زووترین کات حوکمی لەسێدارەدانی سامان یاسین پوچەڵبکاتەوە و هەروەها ئەو شکات و تاوانەی خراوەتە پاڵ توماج صالحی ڕەتبکرێتەوە، دەنا بەپێچەوانەوە ئەویش ڕووبەڕوی مەترسی سزا و حوکمی لەسێدارەدان دەبێتەوە.
داوا لە دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی دەکەین، کە هەموو ڕێکارێک بگرنەبەر لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی هەریەک لە توماج صالحی و سامان
یاسین:
دوژمنکاری دژ بە خودا و گەندەڵکاری لەسەر زەویدا، ئەمانە نازناوی ئەو تاوانە هەڵبەستراوانەن، کە خراونەتە پاڵیان.
ئێستا لەم سەدەی بیست و یەکەدا هیچ مرۆڤێک نابێت لەبەر ئەم جۆرە تۆمەتبارکردنە ژیان لەدەستبدات.
وەک دوو ڕاپەر ئەم دوانە کاریان کردوە بە وشەکانیان، ئێستا هەر لەبەر ئەو وشەو دەربڕینە ئازادانە ژیانیان لەژێر مەترسیدایە.
ئەمان لە ئێستادا هاوکار و ئەندامی فەخری پێ ئێ ئێن(PEN) ی بێرلینن. هەر کەسێک هەوڵی ئازاردانیان بدات بە دڵنیاییەوە ئەوە دەبێتە ئەنجامدانی تاوانێکی نەبەخشراو بەرامبەریان. ئێمە دەمانەوێت هەستین بە هەموو کارێک بۆ ڕێگریکردن لەوە.
“بۆم مەگری گەر هاتوو بەیانی من مردم، چونکە تۆ ئەمڕۆ بەرگریکار و پشتیوانی من نەبوویت”
ئەمە وتەی توماج صالحی یە لە پێش بەندکردنی.
توماج صالحی و سامان یاسین ئێمە پشتیوان و بەرگریکاری ئێوەین.

 

#FreeSaman
#FreeToomaj

WordPress Cookie Plugin von Real Cookie Banner